ئیتاڵیا

ئینزاگی: هاندەرانی ئینتەر منییان لە کۆنتی لا پەسەندترە

Yariga App

سیمۆن ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان پێی وایە تیمەکەی ئەو زیاتر لەلایەن هاندەرانی یانەکەوە پەسەندترە وەک لەو تیمەی پارساڵ کۆنتی خولی ئیتاڵی لەگەڵ بەدەست هێنا.

ئینتەر لە پێشەنگی خولی ئیتاڵیدایە و راهێنەرەکەشییان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ لاگازیتا دیلۆ سپۆرت ئەنجامدا. لە بەشێک لە قسەکانیدا سیمۆنی وتی “باش یاری دەکەین بەڵام  یەکەم بوون لە کۆتایی ساڵدا مانای ئەوە نیە ئێمە هیچ خەڵاتێکمان بردووەتەوە بەڵکو دەبێت تا کۆتایی وەرز یەکەم بین. هەر لە سەرەتاوە دیاربوو پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە و تەنانەت مانگی ١٠ ئەوکاتەی لە پلەی یەکەم دووربووین هەر بڕوامان بە تیمەکە هەبوو”.

دواتر وتی “من سەربەستی ئەوەم داوە بە یاریزانەکان بڕیاری کۆتایی لای خۆیان بێت و شێوازی یاریکردنمان چێژ بەخشە، ئەم وەرزە هاندەران لەگەڵ من زیاتر دڵخۆشن و تیمەکەیان لا پەسەندە وەک لە شێوازی یاریکردنی وەرزی رابردوو”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button