یاریگا–
پێدری یاریزانە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنا ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە و، چاوەڕێ دەکرێت سەرەتای ساڵی نوێ بگەڕێتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە لاوەکەی بارسێلۆنا ماوەیەکە راهێنانە تاکە کەسیەکانی دەستپێکردووە و، چاوەڕێ دەکرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی بکاتەوە و، دواتریش بۆ یاری کردن ئامادەبێت.
پێدری ئەم وەرزە بەهۆی پێکانەکەی، لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان تەنها بەشداری چوار یاری کردووە، دوو یاری لە چامپیۆنزلیگ و هەروەها دوو یاری لە لالیگا.