یاریگا–
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بابەتی گەرمی ئەم زستانەی گواستنەوەکانە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە یانەکەی بەم زووانە جێبێڵێت.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانە لاوەکەی زەردەواڵەکان 75 ملیۆن یۆرۆیە، هەر یانەیەک ئەو کوژمەیە پێشكەش بە یانە ئەڵمانیەکە بکات، ئەوا دەتوانێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە و، لەم کاتانەش تەنها هەرسێ یانەی ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی لە توانایاندا هەیە ئەو یاریزانە بگوازنەوە.
هالاند تاوەکو ئێستا بە راشکاوانە باسی لە یانەی داهاتووی نەکردووە، بەڵام چەندینجار نیشانەی جێهێشتنی یانەکەی باسکردووە.