ئینگلتەرا
پۆلیس هاندەرێکی لیدز لەسەر رەگەزپەرستی دەستگیردەکات
یاریگا-هاندەرێک دەستگیرکرا پاش یارییەکەی لیدز و ئارسناڵ بە تۆمەتی سوکایەتی رەگەزپەرستی.
لەو یارییەی لە خاکی لیدز ئەنجامدرا، رۆب هۆڵدینگی یەدەگی ئارسناڵ ناوبژیوانی چوارەمی ئاگادارکردەوە هاندەرێکی یانەی بەرامبەر سوکایەتی رەگەزپەرستی بە پێپی و تاڤارێز دەکات لەو کاتەی ئەو دوو یاریزانە خەریکی خۆگەرم کردنەوە بوون لەسەر هێڵ.
یانەی لیدز یش لەلایەن خۆیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و جگە لە پشتراستکردنەوەی دەستگیرکردنی هاندەرەکە هاوکات رایانگەیاند ئەو هاندەرە بۆ هەمیشە لە یاریگاکەیان سڕ دەکەن و جارێکیتر رێگەی پێنادەن ئامادەی یارییەکان بێت”.