هەڵژاردەی جەزائیر بە بردنەوە لە تونس بووە پاڵەوانی جامی عەرەب لە ١٠یەم جاری پاڵەوانێتییەکەدا.
یەکەمجار بوو پاڵەوانێتییەکە لەلایەن فیفاوە دانی پێدابنرێت و هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و تونس گەیشتنە یاری کۆتایی. کاتی یاسایی بێ گۆڵ کۆتایی هات و لە نیوەکانی زیادکراودا جەزائیر ئەمیر سەییود و یاسین براهیمی بە دوو گۆڵ بردنەوەیان دەستەبەرکرد بۆ وڵاتەکەیان.
ئەو جێی سەرنج بوو ئەوەبوو جەزائیر بە بێ ئەستێرەکانی کیشوەری ئەورووپا جامەکە بەدەست بهێنێت وەکو ریاز مەحرز، بن رەحمە، عیسا مێندی، سلێمانی،عیسمایل بێنەسیر و رەشید غەزال.