یاریگا–
چاڤئ هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، پێشوازی لە گواستنەوەی پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ناکات.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە لە دانیشتنەکەی نێوان خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسا و هەروەها مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی پۆگبا، باس لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە کراوە، بەڵام راهێنەری ئەو یانەیە دهی گواستنەوەیەکەیە و، یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە پێویستی بەم یاریزانە نیە.
پۆگبا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە و هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر یانەکەی جێدێڵێت. بۆیە لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا چاوی بڕیوەتە ئەو یاریزانە.