یاریگا-
لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە توانایدایە بارودۆخی ئێستای بلاوگرانا بگۆڕێت.
لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا هێرشبەرەكەی ڕۆخی بلانكۆس ووتی: بێگومان بەهۆی ئەو هەست و سۆزەی كە هەمە بۆ یانەكە بارودۆخی ئێستای یانەكەم هیچ بە دڵ نیە.
هەروەها ووتیشی: من دڵنیام ولەو باوەڕەدام كە بارسێلۆنا ڕاهێنەرێكیان هەیە كە لە توانایدایە نەو یاریزانانەوە بارودۆخی ئێستای یانەكە بگۆڕێت.
یانە كەتەلۆنییەكە لە ئێستادا لە خراپترین بارودۆخی خۆیدایەوە و بە جۆرێك لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا مالئاوایی كرد ولە ڕیزبەندی خولی ئیسپانیاش لە پلەی هەشتەم دێت.