یاریگا-رادیۆی مارکا ئاشکرایکرد رۆژی چوارشەممە مەراسیمێک رێکدەخرێت و ئەگوێرۆ وازهێنان لە یاریکردن رادەگەیەنێت.
لە کۆتایی مانگی ١٠دا ئەو یاریزانە لە یاری بەرامبەر ئالاڤێز تووشی کێشەی دڵ هات و دواتر راگەیەندرا ناڕێکی هەیە لە لێدانەکانی دڵی ئەو یاریزانەدا. هەرچەندە سەرەتا بڕیار وابوو ماوەیەک دووربکەوێتەوە و دواتر بگەڕێتەوە بەڵام هێرشبەر ئەرژەنتینییەکە بڕیاریداوە بەیەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت و مەترسی نەخاتە سەر ژیانی.
ئەگوێرۆ هاوینی رابردوو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد تاوەکو لەگەڵ مێسی یاری بکات بەڵام مێسی بارسای جێهێشت و خۆی بەهۆی پێکان تەنها ١٦٥ خولەک یاری بۆ بلەوگرانا کرد و یەک گۆڵی تۆمارکرد بەر لەوەی تووشی نەخۆشییەکەی ببێت.