ئه‌وروپائینگلتەرا

جێرارد: گرنگ ئەوەیە هاندەرانی ئاستۆن ڤیلا پشتگیریم بکەن نەک هاندەرانی لیڤەرپوول

Yariga App

یاریگا
ستیڤن جێرارد، راهێنەری یانەی ئاستۆن ڤیلا دوای ماوەیەکی زۆر جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەکەی پێشووی و پێش یارییەکە و دوای یارییەکەش لەلایەن هاندەرانی یانەکەی پێشووی پشتگیری لێکرا.

راهێنەرەکەی یانە لەندەنیەکە دوای یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گووتی ” ئێمە توانیمان یارییەکی باش بەرامبەر لیڤەرپوول بکەین، بەڵام نازانم ناوبژیوان بۆچی لێدانی سزای بۆ ئێمە نەگرت. راستە هاندەرانی ئەو یانەیە پێش یارییە و هەروەها دوای یارییەکەش پشتگیری منیان کرد، بەڵام ئەوەی بۆ من گرنگە، هاندەرانی یانەکەمە و، هیوادارم ئەوان هەمیشە پشتگیری من بکەن ”.

ئاستۆن ڤیلا لە گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ بووە میوانی لیڤەرپوول و، لە کۆتاییدا یارییەکەیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕاند و، تاکە گۆڵی یارییەکەش محەمەد سەڵاح بە لێدانی سزا تۆماری کرد.

Back to top button