ئۆین: سەڵاح وادەكات هەموو شتێك ئاسان بێت و ئەوە ڕای منە سەبارەت بە داهاتووی
یاریگا-
مایكڵ ئۆینی ئینگلیزی و گۆڵكاری پێشووی یانەی لیڤەرپول باس لە ئاستی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەكە دەكات.
میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی ڕێدز كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی كۆتا هەفتەی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە دوای یاریەكە ئۆین بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت ووتی: سەڵاح هەرجارەو یاری بكات ژمارەیەكی پێوانەیی دەشكێنێت.
هەروەها ووتیشی: ئەو وادەكات كۆتا لێدان ئاسان بێت ، ئەوەش سەختە ، ئەو وادەكات هەموو شتێك ئاسان بێت ، هەرجارێك بیبینیت بەرامبەر گۆڵ ئەوە نابینی كە لە دەستی بدات ، ئەوەش متمانەیە.
سەبارەت بە داهاتووی ووتی: بۆ كوێ دەڕوات سەڵاح؟ ئەوە گرنگترین گرێبەستە لە ژیانیدا ، بەدڵنیاییەوە هەندێك كات دەخایەنێت ، بەڵام لە دەرەوەی لیڤەرپول ناتوانم بیبینم.