یاریگا-
ئەشرەف حەكیمی یاریزانی هەلبژاردەی مەغریب و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە بردنەوەی چامپیۆنسلیگ دەكات لەگەڵ پاریس.
حەكیمی لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فەڕمی پاریس ووتی: ماوریسیۆ پۆچەتینۆ ئەو كەسە بوو وای لێكردم پەیوەندی بە پاریسەوە بكەم هەر بۆیە متمانەم پێدەكات.
سەبارەت بە بردنەوەی چامپیۆنسلیگ ووتی: بردنەوە هەمیشە تامێكی جوانی هەیە ، متمانەمان پێدەبەخشێت بۆیاری داهاتوو ، بەستنەوەی بەهێز ، كەسایەتی و یەكڕیزی و كاری بەكۆمەڵ كاریگەرن بۆ بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بەردەوام بوو ووتی: دەبێت خۆمان بهێنینە ئەو باوەڕەی كە هەمیشە دەبێت بیبەینەوە ، چ لە خول بێت یان چامپیۆنسلیگ یانیش جام.