ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

رامۆس جارێکی دیکە تووشی پێکان بووە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاری سانجێرمانی فەرەنسا، ئەستەمە بەشداری یاری سبەی یانەکەی بەرامبەر لێنس بکات.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی شازادەکان دوێنێ پێنج شەممە بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کرد، بەڵام ئەمڕۆ ئەو یاریزانە لە هۆڵی تایبەت ئامادەکاری کردووە، هەرچەندە یانەکە هیچ رونکردنەوەیەکی لەمبارەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام دەنگۆیەک هەیە کە ئەو یاریزانە جارێکی دیکە تووشی پێکان بووە.

رامۆس لە یاری یانەکەی بەرامبەر سان ئێتیان دوای پێنج مانگ دابڕان بەهۆی پێکان، جارێکی دیکە گەڕایەوە و ئاستێکی باشی پێشکەش کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button