یاریگا–
سیمۆن کایەر، بەرگریکاری دانیمارکی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەهۆی پێکان، شەش مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، بەرگریکاری یانەکەیان بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەیان بەرامبەر جێنەوا لە ئەژنۆی تووشی بووە، نزیکەی شەش مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و، بەم شێوەیە ئەم وەرزە بۆ ئەو بەرگریکارە کۆتایی هات.
کایەر دوای تووشبوونی بەم پێکانە، چاوەڕێ دەکرا ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوورنەکەوێتەوە، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشكی، دەرکەوت پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە.