یاریگا-
دوای كۆتاییهاتنی یاریەكانی مانگی 11ی پریمەرلیگ شەش یاریزان پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردوو.
هەژماری فەڕمی پریمەرلیگ هەریەك لە یاریزانان ( ترینت ئەلیكساندەر ئارنۆڵد ، جواو كانسێلۆ ، ئیمانوێل دینیس ، دیگۆ جۆتا ، جۆن مكگین ، بێرناردۆ سێلڤا )ی دیاریكردووە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ.
ئاماری یاریزانە پاڵێوراوەكان لە مانگی ڕابردوودا:
– ئیمانوێل دینیس ، 235 خولەك بەشداری كردووە ، 2 گۆڵی تۆمار كردووە ، 2 گۆڵیشی درووستكردووە , 8 لێدانی هەبووە بۆ گۆڵ ، بە ڕێژەی %60 پاسەكانی درووست بووە.
– ئەلیكساندەر ئارنۆڵد ، 270 خولەك بەشداری كردووە ، یەك گۆڵی تۆمار كردووە ، چوار گۆڵی درووست كردووە ، پێنج لێدانی هەبووە بۆ گۆڵ ، بە ڕێژەی % 77 پاسەكانی درووست بووە.
– جواو كانسێلۆ ، 270 خولەك بەشداری كردووە ، هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردووە ، دوو گۆڵی درووست كردووە ، حەوت لێدانی هەبوو بۆ ناو گۆڵ ،بە ڕێژەی % 89 پاسەكانی درووست بووە.
– دیگۆ جۆتا ، 233 خولەك بەشداری كردووە ، 3 گۆڵی تۆمار كردووە ، هیچ گۆڵێكی درووست نەكردووە ، 11 لێدانی هەبووە بۆ گۆڵ ، بە ڕێژەی %69 پاسەكانی درووست بووە.
– جۆن مكگین، 270 خولەك بەشداری كردووە ، 1 گۆڵی تۆمار كردووە ، هیچ ئەسیستێكی نیە ، 5 لێدانی هەبووە بۆ گۆڵ ، بەڕێژەی % 80 پاسەكانی درووست بووە.
– بێرناردۆ سێلڤا ، 270 خولەك بەشداری كردووە ، 2گۆڵی تۆمار كردووە ، هیچ گۆڵێكی درووست نەكردووە ، پێنج لێدانی هەبووە بۆ گۆڵ ، بەڕێژەی %92 پاسەكانی درووست بووە.