ئه‌وروپائینگلتەرا

محەمەد سەڵاح دوو ژمارەی نوێی تۆمار كرد

Yariga App

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی توانی دوو گۆڵ بەرامبەر ئێڤەرتۆن تۆمار بكات.

ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 14ی پریمەرلیگ.

بە تۆماركردنی ئەو دوو گۆڵە فیرعەونە میسڕیەكە كۆی گۆڵەكانی بۆ 13 گۆڵ بەرز كردەوە.

بەپێی تۆڕی سكواكا سەڵاح یەكەم یاریزانە لە مێژووی لیڤەرپولدا بتوانێت گۆڵ تۆمار بكات یان گۆڵ درووست بكات لە حەوت یاری یەك لە دوای یەكدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.

هەروەها بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان گۆڵكارەكەی ڕێدز لە كۆتا 12 یاریدا توانیویەتی گۆڵ تۆمار بكات یان گۆڵ درووست بكات ، سێیەم یاریزانە لە مێژووی خولەكەدا ئەو كارە ئەنجام بدات لە دوای كۆلیمۆر و ڤاردی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button