ئینگلتەرا

رۆی کین هێرش دەکاتە سەر کاریک لەسەر رۆناڵدۆ

Yariga App

یاریگا-رۆی کین ئەستێرە مێژوویی مانچێستەریونایتد توڕەیە لە دانیشاندنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ.

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو رۆناڵدۆ لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی نەبوو بەرامبەر چێڵسی لەو یارییەی ١-١ بەرامبەربوون. ئەمە لە کاتێکدا مایکڵ کاریک بەشێوەیەکی کاتی راهێنەری یانەکەیە.

لە میانەی شیکاری یارییەکە لە کەناڵی سکای سپۆرت، کین سەبارەت بەو باسە وتی “رۆناڵدۆ یاریزانێک نیە بخرێتە سەر کورسی یەدەگ، ئەو بۆ ئەوە نەگەڕاوەتەوە مانچێستەریونایتد تاوەکو لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت لەو سەرمایەدا. ئاساییە دوای یارییەکە راستەوخۆ یاریگای جێهێشت و توڕەبوو چونکە ئەگەر دەتەوێت وەک یەدەگ یاری پێبکەیت بۆ هاتەوە یانەکە؟ ئەو یاریزانێکی جیهانییە و ئاستی باشە لەوەتەی گەڕاوەتەوە، توانوییەتی گۆڵ تۆماربکات وگۆڵیش دروست بکات. بیانووی ماندووبوونیشی راست نیەو  ڤیاریاڵ یارییەکی زەحمەت نەبوو تاوەکو ئەوی ماندووکردبێت”.

کاریک بەر لە یارییەکە سەبارەت بە بڕیارەکەی وتبووی مەبەستی بووە کەمێک شتەکان بگۆڕێت و ووزەیەکی جیاواز بدات بە یارییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button