ئەگەرەكانی سەركەوتنی بارسێلۆنا بۆ قۆناغی داهاتوو
یاریگا-
بارسێلۆنا دوای تێپەڕبوونی پێنج هەفتەی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نەیتوانیووە سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بكات و یاری كۆتایی هەموو شتێك یەكلا دەكاتەوە.
بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بەنفیكای كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی دێت و بەنفیكاش بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.
یاری هەفتەی شەشەم هەموو شتێكی ئەو كۆمەڵەیە یەكلا دەكاتەوە ، لە كاتێكدا بارسێلۆنا دەبێتە میوانی بایرن میونشن لە یاریگای یانە ئەڵمانیەكە و بەنفیكاش لە یاریگای خۆیدا میوانداری دینامۆ كیێڤ دەكات.
ئەگەرەكانی سەركەوتنی بارسێلۆنا بۆ قۆناغی داهاتوو:
– بردنەوە لە بایرن میونشن بە هەر ئەنجامێك.
– یەكسان بوون بەرامبەر بایرن و لەگەل یەكسان بوون یان شكستی بەنفیكا بەرامبەر دینامۆ كیێڤ.
– شكست هێنانیان بەرامبەر بایرن و لەبەرامبەردا دینامۆ كیێڤ لە بەنفیكا بباتەوە.