ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
پیكێ: بارسێلۆنا بۆ بردنەوە دەچێتە میونیخ
یاریگا-
جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە یانەكەی بۆ بردنەوە دەچێتە ئەڵمانیا.
بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری بەنفیكای كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
لە دوای یاریەكە پیكێ ووتی هەلی گۆڵكردنی زۆرمان درووست كرد ، بەڵام سەركەوتوو نەبووین لە گۆڵ تۆمار كردن ، بەڵا بە گشتی ئاستی یانەكەمان زۆر بەرەو پێشەوە چووە.
هەروەها ووتیشی: دەچینە ئەڵمانیا بۆ بردنەوە ، بارسا بۆ هەر شوێنێك بڕوات دەبێت بیباتەوە.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی دووەم دێت و بەنفیكاش بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ لە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەیان دێن.