یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ماڵەكەی ئەنسۆ فاتی هێرشبەری لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دزی لێكراوە لەكاتی یاریەكەیان بەرامبەر ئیسپانیۆل.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ” LaVanguardia ”ی ئیسپانی دز دەچیتە سەر ماڵی فاتی لە كاتێكدا كە خێزانەكەی ناوبراو لە نێو ماڵەكەدا بوون لە كاتی دزیەكەدا.
ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دزەكان چوونەتە نهۆمی سەرەوەی ماڵەكە لە كاتێكدا كە كەسە نزیكەكانی فاتی لە نهۆمی خوارەوە سەیری یاریەكەیان كردووە ،لە كاتی بیستنی دەنگ دەنگدا پەیوەندیان بە پۆلیسەوە كرد بۆئەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆیان نەبێت لەگەڵ دزەكان ، بەڵام كاتێك پۆلیس گەشتووە دزەكان خانوەكەیان جێهێشتووە.