یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای بە شێوەیەكی فەرمی ئۆسكار تاپڵبارێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەكەیان لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی ئۆرۆگوای دوورخستەوە.
ئەو بڕیارەی یەكێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای لە كاتێكدایە كە ئەنجامەكانی ئۆرۆگوای لە پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ خراپە و ئەگەری نەگەشتنیان بە مۆندیال هەیە.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆیاندا ئۆرۆگوای دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەكەی ڕاگەیاند، لە دوای 15 ساڵ لە كاری ڕاهێنەرایەتیكردنی ئۆرۆگوای.
تابارێز لەگەل ئۆرۆگوای 221 یاری ڕاهێنەر بووە ، لە 104 یاری براوە بوون و یەك نازناویشیان بردووەتەوە.