ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
پاریس سانجێرمان بەرامبەر نێیمار داوای یاریزانێکی ریال مەدرید دەکات

یاریگا–
نێیمار داسیڤا، هێرشبەری بڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئەم یانەیە جێبێڵێت، بۆیە چەندین یانە لەسەر هێلن بۆ گواستنەوەی.
پابلۆ پولۆ رۆژنامەنوسی مارکای ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە مێرنگی چاودێری گواستنەوەی ئەستێرەی شازادەکان دەکات، بەڵام یانە فڕەنسیەکە ئامادەنیە کەمتر لە 260 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکەی ببێت، ئەمەش نرخێکی زۆرە بۆ یانە مەدریدییەکە، بۆیە بەرپرسانی ئەم یانەیە لە رێگەی دیکەدا دەگەڕێن بۆ گواستەوەی یاریزانە بڕازیلیەکە.
ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە پاریسیەکان بۆ شوێنگرەوەی تیاگۆ مۆتای ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکەیان کە ماوەیەکە کەس نەبووە شوێنی بگرێتەوە، داوای کاسێمیرۆ ناوەڕاستکاری ریال مەدرید بکەن و ئەم یاریزانە تێکەل بە گرێبەستەکەی نێیمار بکەن.