یاریگا–
داڤیدێ کالابریا، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئەیسی میلانی ئەم وڵاتە، دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی پێکان بوو، بەم هۆیەوە کامپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەکەی کردەوە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی ئازۆری لە ماسولکەکانی قاچیدا تووشی گرژ بوون بووە و، بەم هۆیەوە بە ناچاری کامپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەکەی کردووە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، ئەو یاریزانە بۆ رزگار بوون لەم پێکانەی، پێویستی بە دوو هەفتە چارەسەری هەیە و، بەم شێوەیە بۆ یارییەکەی بەرامبەر فیۆرێنتینا لە سێریائەی و هەروەها یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ ئامادە نابێت.