ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینەی واژۆ کرد

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنا پێچەوانەی وەرزەکانی رابردوو بێ دەنگی هەڵبژاردووە و تاوەکو ئێستا بازار کردنێکی ئەوتۆی نەبووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە بلاوگرانا یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینەی لەگەڵ نێتۆ گۆڵپارێزی بڕازیلی یانەی ڤالێنسیا واژۆ کردووە و چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە گرێبەستەکە بە فەرمی ئاشکرا بکرێت. بارسا بەرامبەر گۆڵپارێزەکەی شەمشەمە کوێرەکان یاسپەر سلیسێن گۆڵپارێزی یانەکەی دەداتە بەرامبەری.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە چاوەڕێ دەکرێت نیتۆی گۆڵپارێزی بڕازیلی ببێتە یەدەگی تێر شتیگنی گۆڵپارێزی یەکەمی بارسا، چونکە هیچ ئاماژەیەک لە گرێبەستەکەی نیە بۆ بوون بە گۆڵپارێزی سەرەکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button