یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی چاوی لە سێ یاریزانی یانەی چێلسی ئینگلیزیە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەكی فەرمی و بە گرێبەستێكی ئازاد بارسێلۆنا گەڕانەوەی دانی ئەلڤێسی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.
بە پێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكرد بارسێلۆنا چاوی لە سێ یاریزانی چێلسیە كە هەلی یاریكردنیان بە شێوەی تەواو پێنادرێت دەیەوێت بە خواستن یەكیان بگوازێتەوە ڕیزەكانی.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە یاریزانەكانیش كالۆم هۆدسۆن ئۆدۆی و كریستیان پۆلیسیچ و حەكیم زیاشن.