ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا دەیەوێت یاریزانێکی چێڵسی بە خواستن بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لە میانەی گواستنەوەی زستانەدا کریستیان پولیسیچی هێرشبەری چێڵسی بگوازێتەوە.

بارسا بەهۆی کێشە داراییەکانی ناتوانێت پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجبکات بەڵام دەیەوێت ئەستێرە ئەمریکییەکە بە خواستن بۆ شەش مانگ بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئامانجی یەکەمی رەحیم ستێرلینگی یاریزانی مانچێستەر سیتییە بەڵام نرخی ئەو یاریزانە رێگرە بە لەبەرچاوگرتنی باری یانەکە، لە بەرامبەردا پولیسیچ رەنگە رازی ببێت بەهۆی بوونی حەکیم زیاش و هۆدسن ئۆدۆی لەهەمان پێگەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button