یاریگا-
یەكەم لێدوانی دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای گەڕانەوەی بۆ یانەكەی پێشووتری.
بارسێلۆنا بە گرێبەستێكی ئازاد ئەلڤێسی گواستەوە ریزەكانی ، دوای ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ساوپاولۆ هەلوەشاندەوە.
ئەلڤێس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:
” پێنج ساڵە دەجەنگم بۆ گەشتنەوە بەم ساتە ، نەمدەزانی هەموو ئەو كاتانەی دەوێت ، نەمدەزانی بەو سەختیە دەبێت ، بەڵام ناخ و دڵم پێیان گووتم كە ئەم ڕۆژە دێت ، من گەڕامەوە ماڵەكەم ، پێشتر پێم ووتن كە دەگەڕێمەوە ، نازانم تا كەی ئەو خەونە بەردەوام دەبێت ، بەزوویی دەتانبینمەوە بە هەمان هیوا و جەستەوە دەگەڕێمەوە بۆ هاوكاریكردنی بنیاتنانەوەی باشترین یانەی جیهان ”.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد بەهۆی ئەو قەیرانە داراییانەی یانەكە ئەلڤێس ئامادە بووە بە موچەی هەفتانەی یەك یۆرۆ.