دوای یەكسان بوونەكەیان ڕۆناڵدۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە
یاریگا-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی پورتوگال دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ئیرلەندا پەیامێكی بڵاوكردەوە.
ئیرلەندا لە یاریگای خۆیدا میوانداری پورتوگالی كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
هەڵبژاردەی پورتوگال بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی دێت و هەڵبژاردەی سڕبیاش بە هەمان خاڵ لە ڕیزبەندی دووەم دێت.
لە دوای یاریەكە كریستیانۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە لە هەژمارە تایبەتیەكانی خۆی و نووسیویەتی:
” هەموو كات یاریكردن لە ئیرلەندا سەخت بووە ، بەلام بەو خاڵەی بەدەستمانهێنا چارەنووسی خۆمان كەوتە دەستی خۆمان ، ڕۆژی یەكشەممە لە بەردەم هاندەرانمان لە نیشتیمان ، كاردەكەین بۆ بەدەستهێنانی بلیتی جامی جیهانی لە قەتەڕ ”.
چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتا هەفتەی پاڵەوانیەتیەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ هەلبژاردەی پورتوگال میوانداری هەڵبژاردەی سڕبیای دووەم بكات.