یاریگا-
یانەی بەنفیكای پورتوگالی دەیەوێت ئۆفەرێك پێشكەشی بارسێلۆنا بكات بۆ گواستنەوەی ساموێل ئۆمتیتی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.
لە سەردەمی ڕاهێنەرایەتیكردنی ڕونالد كومانی هۆڵەندیدا ئۆمتیتی لە پێكهاتەی سەرەكی بارسێلۆنا چوویە دەرەوە و یاریزانەكە بە شێوەیەكی زۆركەم بەشداری لەیارییەكاندا دەكرد.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی پورتوگالی ”پیدرۆ ئەلمێدا ” یانە بەنفیكا هەوڵی گواستنەوەی ئۆمتیتی دەدات بە شێوەی خواستن لە گواستنەوەكانی زستانەدا.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە بەنفیكا دەیەوێت لەیاری داهاتووی یانەكەیان بەرامبەر بلاوگرانا یەكەم ئۆفەری فەرمی پێشكەشی بارسێلۆنا بكەن بۆ گواستنەوەی ئۆمتیتی ، بەهۆی پێكانی بەرگریكاری یانەكەیان ” لۆكاس فێریسیمۆ ” و دووركەوتنەوەی لە یاریگاكان تا كۆتایی وەرز.