خوولهکانی دیکە
مێندێز: رۆناڵدۆ هیچ کاتێک وەکو ئەمساڵ شایستەی بالۆن دۆر نەبووە

یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یەکێکە لە پاڵێوراوانی خەڵاتی بالۆن دۆر بۆ ساڵی 2021، بەرێوەبەری کارەکانیشی پێیوایە ئەو یاریزانە شایستەی خەڵاتەکەیە.
خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فتبۆلی فەرەنسی دەڵێت ” دۆن هیچ کاتێک وەکو ئەمساڵ شایستەی خەڵاتی بالۆن دۆر نەبووە، لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانە ئەمساڵ ریکۆردێکی مێژوویی شکاندووە و بووە بە باشترین گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکان “.
بەرێوەبەر پۆرتوگالیەکەی کریستیانۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ئەو یاریزانە ئەمساڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، بۆیە شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیە.