ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئاسینسیۆ بووەتە ئامانجی یانەیەکەی ئینگلیزی

یاریگا
مارکۆ ئاسینسیۆ، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی هاوینی داهاتووی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی شاهانەکان بەهۆی کەم یاری کردن لە پێکهاتەی یانەیەکەی، هاوینی داهاتوو دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە یانە ئیسپانیەکە ئامادەنیە کەمتر لە 77 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئاسینسیۆ بێت، ئەمەش کێشەی بۆ یانە لەندەنیەکە دروستکردووە.

Back to top button