ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەسەر ئامادەکارییەکانی رامۆس

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لەو کاتەوەی پەیوەندی بەم یانەیە کردووە، بەهۆی پێکان بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووە.

ئەمڕۆ +Canalـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی شازادەکان قۆناخە سەختەکانی پێکانەکەی تێپەڕاندووە و، چەند هەفتەیەکە لە هۆڵی وەرزشی راهێنان دەکات، ئەو یاریزانە لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەی ئاگادار کراتەوە، ئەم هەفتە رۆژی سێ شەممە یاخود چوار شەممە دەتوانێت بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، بەشداری کردنی رامۆس لە راهێنانە بە کۆمەڵەکان، چانسی ئەوەی پێدەدات دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button