ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

لیڤاندۆڤسكی لە 33 یانە گۆڵی زیاتر تۆمار كردووە

Yariga App

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لەگەل یانەكەی.

بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری فرایبۆرگی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 11ی بۆندسلیگا.

لیڤاندۆڤسكی لە خولەكی 75ی یاریەكەدا توانی گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار بكات ، بە تۆماركردنی ئەو گۆڵەش كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەی خولەكەدا بۆ 13 گۆڵ بەرز كردەوە.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان لیڤاندۆڤسكی لەم وەرزەدا لە 33 یانەی پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا گۆڵی زیاتر تۆمار كردووە.

بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە دوای تێپەڕبوونی 11 هەفتە لە پێشەنگی خولەكە دێت بە جیاوازی چوار خال لە بروسیا دۆرتمۆندی دووەمەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button