ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزیما لە ژمارەیەكی پێوانەیی میسی نزیكدەبێتەوە

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە ژمارەیەكی مێژووی ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنا لیۆنێل میسی نزیكدەبێتەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕایۆ ڤالیكانۆی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا.

گۆڵی یەكەمی مێرینگی لەلایەن تۆنی كرۆسەوو تۆمار كرا و گۆڵی دووەمیش لە خولەكی 38 لەلایەن كەریم بێنزیماوە تۆمار كرا ، تاكە گۆڵەكەی ڕایۆ ڤالیكانۆ لەلایەن ڕادامێل فالكاوەوە لە خولەكی 76 تۆمار كرا.

گۆڵەكەی بێنزیما گۆڵی ژمارە 10ی یاریزانەكە بوو لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا و لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكە دێت.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بێنزیما بەلایەنی كەمەوە 10 گۆڵی تۆمار كردووە لە 11 وەرزدا لە كۆی 13 وەرز لەگەل یانە شاهانەكە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە لیۆنێل میسی ئەفسانەی پێشووی بلاوگرانا تاكە یاریزانە لە پێش كەریم بێنزیماوە بێت لەو ئامارەدا بە جۆرێك لە 15 وەرزدا بە لایەنی كەمەوە 10 گۆڵی لە وەرزێكدا تۆمار كردووە لە خولی ئیسپانیا.

دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەل بارسێلۆنا یانە كەتەلۆنییەكە نەیتوانی پارێزگاری لە ئەفسانەی یانەكەی بكات و بە خۆڕایی گۆڵكاری مێژووی یانەكەیان لیۆنێل میسی پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە كرد.

ڕیاڵ مەدرید لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا دێت بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ دوای تێپەڕبوونی 12 هەفتە و یانە كەتەلۆنییەكەش لە ڕیزبەندی نۆیەمی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button