ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

براکەی رامۆس باس لە داهاتووی ئەو یاریزانە دەکات

یاریگا
رێنێ رامۆس، برای سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کە لە هەمان کاتدا بەرێوەبەری کارەکانیەتی، دەنگۆکانی ئەم دواییە رەتدەکاتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی دەڵێت ” رامۆس هەر کاتێک لە پێکانەکەی رزگاری بوو، لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەست بە یاریکردن دەکات، ئەو هیچ کاتێکی بیری لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە و، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە جێهێشتنی یانەکەی دەکەن دوورن لە راستی “.

رامۆس هاوینی رابردوو بۆ ماوەی سێ وەرز پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کردووە، بەڵام بەهۆی پێکانەکەی بەشداری هیچ یارییەکی ئەو یانەیەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button