یاریگا-
یەكەم لێدوانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە.
ڕاهێنەرە نوێیەكەی بارسێلۆنا لە كاتی سەفەركردنی لە فڕۆكەخانەی دەوحە لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە ووتی: تا كۆتایی دەجەنگین ، ئێمە بارسێلۆناین ، باشترین یانەی جیهانین.
هەروەها ووتیشی: باشترین یانەی جیهان پێوویستە هەموو كات بیباتەوە ، نابێت یەكسان بێت یان بدۆڕێت.
ڕاهێنەرە نوێیەكەی بلاوگرانا بەردەوام بوو ووتی: هەوڵ دەدەین یاریزانەكان دڵخۆش بن، پێوویستە بە سەختی و بە ئامانجێكی ڕوون بجەنگین و سەركەوتن بەدەستبهێنین ، بە دلنیاییەوە من زۆر متمانەم بە خۆمانەوە و زۆر ئەرێنیم.
” من زۆر دڵخۆشم ، ئەوە گەورەترین ئاڵنگارییە لە ژیانمدا ، دەگەڕێمەوە ماڵەكەم ، ئەوەش هەمووان دەستیان تێدا هەبوو بە تایبەت بارسێلۆنا ، من زۆر متمانەم بە بارسێلۆنا هەیە ”.
چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی دووشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا چاڤی هێرناندێز وەك ڕاهێنەری نوێی بارسێلۆنا دەناسێندرێت.