ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ئەمشەو ریکۆردێکی مێژوویی چاوەڕێ ریال مەدرید دەکات

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ئەمشەو لە گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ میوانداری یانەی شاختاری ئۆکراینی دەکات و، ریکۆردێکی مێژوویی چاوەڕێ ئەو یانەیە دەکات.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردەوە، شاهانەکان لە مێژووی پاڵەوانتیەکە تاوەکو ئێستا 999 گۆڵیان تۆمار کردووە، لە یاری ئەمشەویان ئەگەر بتوانن گۆڵێک بکەن، ئەوا ژمارەی گۆڵەکانی ئەو یانەیە دەگاتە 1000 گۆڵ و دەبێتە یەکەم یانە لە مێژوودا ئەو ژمارە گۆڵانە بکات.

لە دوای ریال مەدرید، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دێت کە ئەو یانەیەش لە مێژووی چامپیۆنزلیگ 768 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button