ڕۆناڵدۆ: تەواوی تواناكانمان دەخەینە كار بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانمان
یاریگا-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا پەیامێكی بڵاوكردەوە.
ئەتلانتا لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
هەردوو گۆڵەكەی شەیتانە سورەكان لەلایەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڵوە تۆمار كرا و لە خولەكی زیادكراوی گێمی دووەمی یاریەكەدا گۆڵی یەكسانی بۆ یانەكەی تۆمار كرد.
لە دوای یاریەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چەند وێنەیەكی داناوە و نووسیویەتی: ” متمانەمان بە خۆمانە تا كۆتایی ، تەواوی تواناكانمان دەخەینە كار بۆ گەشتن بە ئامانجەكانمان ، ئێمە شەیتانە سورەكانین ”.
مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی دێت.