سوارێز: هەوڵمدا لیڤەرپوول بەرەو ئارسناڵ جێبهێڵم
یاریگا-لویس سوارێز بۆ یەکەمجار دان بەوەدا دەنێت ویستوویەتی لە لیڤەرپوولەوە بچێتە ئارسناڵ لە ساڵی ٢٠١٣دا.
سوارێز لەوکاتەدا لە ترۆپکی ئاستیدابوو بەڵام لیڤەرپوول وەک پێویست نەبوو، ناوبراو بۆ ماڵپەڕی فەرمی یوفا وتی “لە ئۆرۆگوای بووم کاتێک برێندان رۆجەرز بووە راهێنەری لیڤەرپوول، لەوکاتەدا لەگەڵ چەند یانەیەکی دیکە لە گفتوگۆدابووین بەڵام ئەو وتی کە بیرکردنەوەیەکی جیاوازی هەیە و دەیەوێت لیڤەرپوول بگەڕێنێتەوە رکابەرییەکان و خولی پاڵەوانەکان، ئەو داوای لێکردم متمانەی پێبکەم و منیش بە بریکارەکەم وتم کە دەمێنمەوە، لە ٢٠١٣دا هەوڵمدا یاری بۆ ئارسناڵ بکەم چونکە ئەوان هەموو وەرزێکی بەر لەوە لە خولی پاڵەوانەکاندا بوون”.
گەنەرز ئامادەبوو سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی سوارێز بدات بە ٤٠ ملیۆن پاوەند بەڵام سوارێز باسی لەوە نەکرد هۆکاری ئەوە چی بوو گواستنەوەکە سەری نەگرت.
ساڵێک دوای ئەوە گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد و چوار لالیگا و چامپیۆنزلیگێکی لەگەڵ یانەکە بردەوە.