ئه‌وروپائیتاڵیا

میلان ژمارە پێوانەییەكەی مۆرینهۆی شكاند

یاریگا-

یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی توانی شكست بە ڕۆما بهێنێت و ژمارە پێوانەییەكەی جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری ڕۆمایان وەستاند.

ڕۆما لە یاریگای خۆیدا میوانداری میلانی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 11ی خولی ئیتالیا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی فوتبۆڵ ئیتالیا شكستەكەی ڕۆما یەكەم شكستی مۆرینهۆ بوو لە یاریگای خۆیدا لە دوای 43 یاری لە خولی ئیتالیدا لەگەل هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ڕۆما.

میلان بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ڕیزبەندی دووەم دێت و ڕۆماش بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button