یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای دوورخستنەوەی رۆناڵد کومان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی، لە هەوڵی ئەوەدان یانەی سەدی قەتەری رازی بکەن، بۆ ئەوەی دەستبەرداری چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەکەیان بن، بۆ ئەوەی لە شوێنی راهێنەری پێشووی یانەکەیان دەست نیشانی بکەن.
کەناڵی Tv3 ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری بلاوگرانا بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەی، چەند رۆژێکە هەوڵەکانیان بۆ دەست نیشانکردنی یاریزانی پێشوویان وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست پێکردووە، داواشیان لە یانە قەتەریەکە کردووە دەستبەرداری بن، ئەو یانەیەش رازی بووە دەستبەرداری راهێنەرەکەیان بن، بە مەرجێک یارییەکی دۆستانەیان لەگەڵدا بکەن.
چاڤی تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری هەیە و، بێ رەزامەندی ئەو یانەیە، ناتوانێت پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا وەربگرێت.