یاریگا–
ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای بردنەوەیان بەرامبەر ئێلچێ نهێنیەکی نێوان خۆی و لوکا مۆدریچی ناوەڕاستکاری یانەکەی ئاشکرا دەکات.
هێرشبەرەکەی شاهانەکان دوای بردنەوەیان لە گەڕی دوازدەی لالیگا گووتی ” دڵخۆشم کە دەتوانم هاوکاری یانەکەی بکەم لە بەدەست هێنانی سێ خاڵەکان، من هەست پێدەکەم لە سەرەتای وەرزەوە ئاستم باشتر بووە، لوکا مۆدریچ هەموو کاتێک ئامۆژگاریم دەکات، تۆ بجوڵێ تۆپەکان پێتدەگەن، ئەم ئامۆژگاریانە وایان کردووە زیاتر گۆڵ بکەم ”.
ڤینیسیۆس لە یاری ئەم هەفتەی یانەکەی بەرامبەر ئێلچێ، توانی هەردوو گۆڵی یانەکەی بکات و، کۆی گۆڵەکانیشی لەم وەرزە لە لالیگا گەیاندە حەوت گۆڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵکارانی ئەم وەرزە دێت.