یاریگا-
تۆماس مۆلەر هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دڵتەنگی خۆی دەربڕی دوای شكستەكەیان بەرامبەر بروسیا مونشنگلادباخ.
لە میانەی یاریەكانی قۆناغی 32ی جامی ئەڵمانیا بروسیا مونشنگلادباخ ڕووبەڕووی بایرن بوویەوە و توانی یاریەكەی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لێ بباتەوە.
دوای یاریەكە مۆلەر ووتی: جگە لە مانوێل نۆیەر هەموومان ئاستێكی خراپمان پێشكەش كرد ، هەرگیز پێشتر بەو شێوەیە خۆمانم نەبینیوە.
هەروەها ووتیشی: دەبێت دەست بخەینە سەر ئەو خاڵانەی كە ئێمەی تووشی ئەو شكستە سەختەیە كرد و ڕووبەڕووی ببینەوە.