یاریگا-لوکاس هێرناندێز بەرگریکاری بایەرن میونشن لە سزای زیندان رزگاری بوو پاش بڕیاری کۆتایی دادگا.
لوکاس لە ئیسپانیا دادگایی کرا بەهۆی شکاندنی بڕیاری دادگا لەسەر کەیسێکی پێشووتر وە بڕیار بوو شەش مانگ زیندانی بکرێت بەڵام ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا بە مەرج زیندانی نەکرێت، مەرجەکانیش سزای داراییە لەگەڵ ئەوەی نابێت بۆ ماوەی چوار ساڵ هیچ یاسایەک بشکێنێت بە پێچەوانەوە راستەوخۆ زیندانی دەکرێت.
کەیسی لوکاس بەهۆی لێدان لە خۆشەویستەکەی پێشووی بوو لە ٢٠١٩ بەر لەوەی لە ریاڵ مەدریدەوە بگوێزرێتەوە بۆ بایەرن میونشن و دادگا ئەوکات بڕیاریدا زیندانی بکرێت ئەگەر هەر هەڵەیەکی لەو جۆرە دووبارە بکاتەوە. دواتر لە مانگی دووی ئەمساڵدا ناوبراو دووبارە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا بەهەمان تۆمەت و بڕیار وابوو بەو هۆیەوە لە دانیشتنی ئەمڕۆ زیندانی بکرێت، سەرەنجام توانی ئەمجارەش خۆی لە زیندان رزگاربکات.