ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

بارسا لە پێناو خێرا فرۆشتنی یاریزانێکی، داشکاندن لە نرخەکەی دەکات

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت هەرچی زووە دەستبەرداری دێنیس سوارێزی یاریزانی ببێت ئەوەش لە پێناو ڕەخساندنی مەودوای زیاتر بۆ هێنانی یاریزانی نوێ.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی هەواڵەکەی بە هەندێک زانیاریی وردەوە بڵاو کردۆتەوە بەوەی یانە کەتەلۆنییەکە دەیانەوێت لە نرخی یاریزانە ئیسپانییەکە دابشکێنن بە هیوای زوو فرۆشتنی.

ئەوەش هاتووە کە یانەی ڤالانسیا هاتوونەتە سەر هێڵ بۆ کڕینی سوارێزی تەمەن 25 ساڵ بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ. بۆ ئەم مەبەستەش ئیدارەی هەردوو یانەکە گفتوگۆیان لەو بارەیەوە کردووە. لە کاتێکدا یانەی سێڵتافیگۆش ئامادەیە لەو نرخە زیاتر بدات بۆ کڕینی ناوەڕاستکارەکەی بارسا.

سوارێز لە وەتەی ساڵی 2016 بۆ بلاوگرانا یاری دەکات. وەرزی بووری بە خواستن نێردرایە ئارسیناڵ و نەیتوانی لە یانە ئینگلیزییەکە شوێنی خۆی مسۆگەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button