ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

” ئامادەم یانەکەی باوکیشم پڕ گۆڵ بکەم ”

Yariga App

یاریگا
جۆڤانی سیمیۆنێ، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی ڤیرۆنای ئیتاڵی دوای تۆمار کردنی چوار گۆڵ یارییەکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر لازیۆ دڵخۆشە و باس لە رووبەڕووبونەوەی یانەکەی باوکی دەکات.

کوڕەکەی دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کە لە ریزەکانی یانەی ڤێرۆنای ئیتاڵیا یاری دەکات، لە یاری ئەم هەفتەی یانەکەی توانی چوار گۆڵ بکات و، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت ” خۆشحاڵم توانیم بردنەویەکی گرنگ بۆ یانەکەم بەدەست بێنم. راستە من بەرامبەر یانەیەک چوار گۆڵم کرد، یەکێکە لەو یانانەی کە باوکی زۆر خۆشی دەوێن و ساڵانێک یاری بۆ کردوون، بەڵام بۆ من هیچ جیاوازییەکی نیە و هیوادارم هەر کاتێک بەرامبەر تیپەکەی ئەویش یاریم کرد، بتوانم گۆڵبارانیان بکەم ”.

جۆڤانی ئەم وەرزە لە کۆی 10 یاری یانەکەی لە رکابەرییەکانی سێریائەی ئیتاڵیا، توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بکات.

Back to top button