یاریگا–
مارسێلۆ، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی کەم یاری کردنی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی، بریاریداوە کۆتایی ئەم ریزەکانی شاهانەکان جێبێڵێت.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی مێرنگی نارازیە لە پێگەی خۆی، بەم هۆیەوە بەرێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە هاوینی داهاتوو ئەو یانەیە جێدێڵێت و، داواشی لێکردووە لە ئێستاوە لەگەڵ ئەو یانانە گفتوگۆ بکات کە داوای دەکەن.
مارسێلۆ لەوەتەی ساڵی 2007 لە ریزکانی یانەی ریال مەدرید یاری دەکات، ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و، یانەکەشی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.