یاریگا-گرایم ساونێس ئەفسانەی لیڤەرپوول دەڵێت محەمەد سەڵاح خۆپەرستترین یاریزانی جیهانە.
ساونێس شەش وەرز یاریزان و سێ وەریش راهێنەری لیڤەرپوول بووە، ناوبراو کە هاوکات شیکەرەوەی وەرزشییە، وتی “من لەگەڵ کلۆپم لەسەر ئەوەی لە ئێستادا سەڵاح باشترین یاریزانی جیهانە، هەرچەندە هەموو یاریزانێکی گەورە بەشێک خۆپەرستی تێدایە بەڵام سەڵاح خۆپەرستترین یاریزانە بینیبێتم ، ئەو هەمیشە بیر لە خەڵاتە تاکە کەسییەکان دەکاتەوە و لە هەموو گۆشەیەکەوە هەوڵی شووت دەدات و ئەمەش هاوتیمەکانی نیگەران دەکات بە تایبەت مانێ”.
ئەستێرە مسڕییەکە خاوەنی ١٣٧ گۆڵە لە ٢١٤ یاریدا لەوکاتەوەی پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە لە ٢٠١٧دا.