ئه‌وروپائیسپانیا

” کاسێمرۆ کلیلی سەرکەوتنی ریال مەدرید لە کلاسیکۆ دەبێت “

Yariga App

یاریگا
ریال مەدرید لە گەڕی دەیەمی لالیگا دەبێتە میوانی بارسێلۆنا و، بە بردنەوە یاخود بەرامبەربوون لەم یارییە، شاهانەکان بۆ پێنجەم یاری بەبێ دۆڕان کلاسیکۆ بەرێدەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکەی مەدرید، پشت بەتواناکانی کاسێمیرۆ ناوەڕاستکاری یانەکەی بەستووە و، دڵنیایە ئەگەر ئەو یاریزانە لە رۆژی خۆی بێت، دەبێتە چەکی سەرکەوتنی یانەکەی بەرامبەر بلاوگرانا “.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە کە ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکە زۆر بەباشی دەتوانێت هاوکاری بەرگریکارەکانیش بکات، بۆیە راهێنەرەکەی دەیەوێت هەمان ئەرکی رابردووی پێ بسپێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button