یاریگا–
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵاند ئامادە نیە یانەکەی جێبێڵت و هەموو داواکارییەکانیشی رەتکردۆتەوە.
رۆژنامەی میرەری بریتانیا بڵاویکردۆتەوە هەدوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی یاریزانە میسڕییەکە دەکەن، بەڵام ئەم یاریزانە لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانیەوە هەموو داواکارییەک لە پێناو مانەوە لە یانەکەی رەتدەکاتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە هەردوو یانەکە ئامادەن لە پێناو بەدەست هێنانی توانانی سەڵاح بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.