ڕاهێنەری دینامۆ كیێڤ: ئەستەمە بارسێلۆنا قۆناغی كۆمەڵەكان تێبپەڕێنێت
یاریگا-
مێرسیا لۆسیسكۆ ، ڕاهێنەری یانەی دینامۆ كیێڤ دووپاتیكردەوە ئەستەمە یانەی بارسێلۆنا بتوانێت قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تێبپەڕێنێت.
بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەلام لە دینامۆ كیێڤ بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە دوای یاریەكە لۆسیسكۆ ووتی: لەو باوەڕەدام بەنفیكا بگاتە قۆناغی داهاتوو ، بارسێلۆنا بە كاتێكی سەختدا تێدەپەڕێت.
هەروەها ووتیشی: بارسێلۆنا ئاستێكی زۆر باشیان هەیە و نمایشێكی باش دەكەن ، بەلام بە دڵنیاییەوە شتێك دیار نیە ، بە دڵنیاییەوە بەنفیكا و بارسێلۆنا شەڕی گەشتن بە قۆناغی داهاتوو دەكەن و یاریەكەی ئەوان زۆر پشت بە یاری بەرامبەر كیێڤ دەبەستێت.
سەبارەت بە یاری كلاسیكۆ ووتی: یاریەكەی سەخت دەبێت بۆ بارسێلۆنا ، چونكە ڕیاڵ مەدرید بە گڕ و تینێكی زۆرەوە یاری دەكەن و یانەیەكن زیاتر پشت بە یاری بە كۆمەڵ دەبەستن.